بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی رایگه‌یاند که ئه‌مشه‌و چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی نه‌دا-ی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ربه پارێزگای دیاله دروستبوونی ته‌م و که‌مبونه‌وه‌ی ئاستی بینینیان قۆسته‌وه و هێرشیان کرده‌سه‌ر هێزێکی سه‌ربازی.
سه‌رچاوه‌که وتیشی: له ئه‌نجامی هێرشه‌که‌ی چه‌کدارانی داعشدا چوار سه‌رباز کوژران و سێی دیکه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که هێزێکی ئه‌منی چوارده‌وری شوێنی هێرشه‌که‌ی گرتووه و برینداره‌کانی گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ته‌رمی کوژراوه‌کانیشی گواسته‌وه بۆ پزیشکی دادی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی داعش هێرشێکیان له سنوری پارێزگای دیاله کردوه‌ته‌سه‌ر سه‌ر یه‌که‌یه‌کی سوپای عیراق و به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو سه‌رباز برینداربوون، له گه‌ڕه‌کی ریاز-ی باشوری که‌رکوکیش، هێرشێکیان ئه‌نجامدا و دوو پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراقیان کوشت.
.........
340